وەزیری دەرەوەی ئێران و بەشار ئەسەد لە دیمەشق کۆ بوونەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران و بەشار ئەسەد لە دیمەشق کۆ بوونەوە
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ بەشار ئەسەد و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆ بووەتەوە.

ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سووریا لە حاڵێکدایە هەموو سەفەر و سەردانە دیپلۆماتیەکانی دونیا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ڕاوەستاون، بەڵام گۆڕانکارییەکانی سووریا لە هەفتەکانی ڕابردوو لەلایەک و بەهۆی لێک نزیکبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی بە سەرپەرشتیی ئیمارات لە دیمەشق، و لەلایەکی دیکەشەوە گۆڕانکارییەکانی ئیدلب، بوونەتە هۆکارێک کە محەمەدجەواد زەریف سەردانی دیمەشق بکات.

عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران دوێنێ ئاشکرای کرد کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە چوارچێوەی پەیوەندیی دوولایەنە و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە، سەردانی سووریا دەکات.

پێشتر بڕیار بوو وڵاتانی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئاستانە لە سەرەتای زستانی ڕابردوو لە تاران کۆ ببنەوە، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا ئەو کۆبوونەوەیە دوا کەوت.











باسنيوز


Top