لە تورکیا 127 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
فەخرەدین کۆجا، گوتەبێژی وەزارەتی تەندوستیی تورکیا رایگەیاند، 3977 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران و لە 24 کاژێری رابردوودا 127 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە .
گوتەبێژی وەزارەتی تەندوستیی تورکیا دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە تورکیا 2017 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناش لە وڵاتەکە بووە 86 هەزار و 306 کەس.
تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 19-04-2020 ، دوو ملیۆن و 373 هەزار و 77 کەس لە جیهان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 163 هەزار و 641 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 611 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.
رووداو
