وڵاتێکی عەرەبی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا رادەگەیەنێت

وڵاتێکی عەرەبی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا رادەگەیەنێت
وڵاتێکی عەرەبیی سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنا و نەمانی هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتاکە، رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19-4-2020، وەزارەتی تەندروستیی مۆریتانیا رایگەیاندووە، تا ئێستا حەوت کەس لە وڵاتەکەیدا تووشی کۆرۆنا بوون، کە چواریان ژنن و سێیەکەی دیکەش پیاو بوون.

وەزارەتی تەندروستیی مۆریتانیا هەروەها رایگەیاندووە، شەش کەسی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا بە تەواوی چاک بوونەتەوە و تووشبووی حەوتەمیش گیانی لەدەست داوە، بەمەش ئێستا لە مۆریتانیا، هیچ حاڵەتێکی پەتای کۆرۆنا نەماوە.

لەو وڵاتەدا، هەروەک وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، 752 کەس خراونەتە دابڕگەی پزیشکییەوە، کە تا ئێستاش وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی مۆریتانیا چاودێرییان دەکات.

کۆماری ئیسلامیی مۆریتانیا یەکێکە لە دەوڵەتە عەرەبییەکان و کەوتووەتە باکووری رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقیا و ژمارەی دانیشتووانی بەپێی زانیارییەکانی ویکیپێدیا، بە چوار ملیۆن و 694 هەزار کەسە.











باسنيوز



Top