تورکیا.. نزیکەی هەزار و 770 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە

تورکیا.. نزیکەی هەزار و 770 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە
ژمارەی تووشبوو و ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە توركیا لە زیادبوونە، ئەم زیادبوونەش هاووڵاتیانی ترساندووە بەوەی لە هەر ٥ هاووڵاتییەك كەسێك تووشی كۆرۆنا بێت، بەڵام وەزیری تەندروستی پێی وایە١٠ رۆژی‌تر ژمارەی مردوان و تووشبوان كەم دەبێتەوە.

ماوەی ٣٩ رۆژە كۆرۆنا لە توركیا سەری هەڵداوە، لەو ماوەیەشدا هەزار 769 كەسی كوشتووە، هەروەها ژمارەی توشبووش بۆ ٧٨ هەزار و ٥٤٦ بەرز بووەتەوە.

فەخرەدین كۆجا وەزیری تەندروستیی توركیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە داوە لە ماوەی١٠ رۆژی‌تردا دەتوانین بگەینە ئاستێكی باش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا و ژمارەی تووشبوو و مردووش بەرەو كەمی دەچێت لەو ماوەیەدا.

باسی لەوەش كردووە كە هەندێك كەس لە توركیا ڤایرۆسەكەیان بە جیدی وەرنەگرتووە و گاڵتەیان پێ دێت، هەر ئەوانەن كارەسات لە توركیا دروست دەكەن، بۆیە لە ماڵەوە بن و ڤایرۆسەكە بە جیدی وەربگرن.











باسنيوز




Top