قەدەغەی ھاتووچۆ لە ئێران ھەڵگیرا

قەدەغەی ھاتووچۆ لە ئێران ھەڵگیرا
لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ناوەندی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران، ئەمڕۆ قەدەغەی ھاتووچۆ لەو وڵاتە ھەڵگیرا.

بەپێی ئەو بڕیارەی پێشتر لە ناوەندی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران درابوو لە ئەمڕۆ شەممەوە قەدەغەی ھاتووچۆ لەنێوان شارەكان لە ھەموو ئێران ھەڵگیرا، ھاوكات لە شاری تاران دوكان و بازارەكان كرانەوەو ئەو پیشەسازییە بچوكانەی كە مەترسیان كەمترە دەستیان بەكارەكانیان كردەوە.

بەگوێرەی دوایین بڕیار جگە لە سینەما، ناوەندەكانی وەرزش، ناوەندەكانی خوێندن لە بەشەكانی دیكە قەدەغەكردن ھەڵگیراوە.






K24 -
Top