له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 713 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 713 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ زیاتر له‌ 37 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (شه‌ممه‌ 18/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 713 هه‌زار و 452 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 37 هه‌زار و 266 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 63 هه‌زار و 510 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.







باسنيوز
Top