موفتیی سعودیە: ئەمساڵ تەڕاویح و نوێژی جەژن بە کۆمەڵ ناکەین

 موفتیی سعودیە: ئەمساڵ تەڕاویح و نوێژی جەژن بە کۆمەڵ ناکەین


موفتیی شانشینی عەرەبستانی سعودیە رایدەگەیەنێت، نوێژەکانی تەڕاویح و جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بە کۆمەڵ و لە مزگەوتەکان ناکرێن.

عەبدولعەزیز ئال شێخ، موفتیی سعودیە رایگەیاندووە، ئەگەر بارودۆخی پەتای کۆرۆنا بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، ئەوا خەڵک ناچار دەبن تەڕاویح و نوێژی جەژنی رەمەزانیش لە ماڵەکانی خۆیاندا بکەن.

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، سعودیە مزگەوتی کەعبە (رووگەی مسوڵمانان) و مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت)ی لە شاری مەدینە و هەموو مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وڵاتەکەی داخستووە.

تا ئێستا حەوت هەزار و 142 کەس لە سعودیە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 87 کەس گیانیان لەدەست داوە.







باسنيوز
Top