بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکایەتی نایجیریا بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
ئابا کیاری دوای 20 رۆژ توشبونی بەکۆرۆنیا بەرەبەیەنی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە
وتەبێژی سەرۆکی نایجیریا رایگەیاند، ئابا کیاری دوای 20 رۆژ توشبونی بەکۆرۆنیا بەرەبەیەنی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
28ی مانگی رابردو، نوسینگەی سەرۆکایەتی نایجیریا، توشبونی کیاری یاریدەدەری موحەمەدۆ بوخاری، سەرۆکی ئەو وڵاتەی پشتڕاستکردەوە
28ی مانگی رابردو، نوسینگەی سەرۆکایەتی نایجیریا، توشبونی کیاری یاریدەدەری موحەمەدۆ بوخاری، سەرۆکی ئەو وڵاتەی پشتڕاستکردەوە و وتی، "باری تەندروستی جێگیرە".
گەیشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کۆشکی سەرۆکایەتی نایجیریا ترس و دڵەڕاوکێی لای بەرپرسانی ئەو وڵاتە دروستکردوە و فەرمانکراوە بە ئەنجامدانی پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانی ستافی نوسینگەی سەرۆکی نایجیریا.
بەگوێرەی زانیاریەکان، دوابەدوای پشتڕاستبونەوەی هەواڵەکە بوخاری پشکنینی ئەنجامداوە و نەگەتیڤ بوە و هەڵگری ڤایرۆسەکە نیە.
لەکۆی زیاتر لە 18 هەزار هەڵگری ڤایرۆسەکە لە سەرجەم وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا، کەمترین حاڵەت لە نایجیریا تۆمارکراوە کە تەنها 578 حاڵەتە.
لیژنەی ئابوری کیشوەری ئەفریقای سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دەدات لە تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو وڵاتانی ئەو کیشوەرەدا و دەڵێت، "لانیکەم 300 هەزار کەس دەکوژێت".
لە باشتیرین سیناریۆی لیژنەکەدا کە تیایدا لە چوارچێوەی ئەگەری جێبەجێکردنی رێکارەکانی دورەپارێزی کۆمەڵایەتی، قەدەغەی هاتوچۆ و پاکوخاویندا وێنای بۆکراوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە بە 300 هەزار کەس خەمڵینراوە.
بەپێی توێژینەوەیەكی رێكخراوی یەكێتی ئەفریقاش، ئەگەر پەتای كۆرۆنا بەردەوامبێت نزیكەی 20 ملیۆن دەرفەتی كار لەوڵاتانی یەكێتییەكە دەكەوێتە مەترسییەوە.
خەندان
