له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 74 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ دووشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 98 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، چوار هه‌زار و 683 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 574 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 74 هه‌زار و 877 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 48 هه‌زار و 129 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، سێ هه‌زار و 691 تووشبووى په‌تاكه‌ش بارى ته‌ندروستییان جێگیر نییه.
باسنيوز
