سەرۆکی سلڤادۆر: مۆڵەتی شۆفێری لە سەرپێچیکارانی رێنماییە پزیشکییەکان وەردەگرینەوە

 سەرۆکی سلڤادۆر: مۆڵەتی شۆفێری لە سەرپێچیکارانی رێنماییە پزیشکییەکان وەردەگرینەوە


سەرۆکی سلڤادۆر بە لێسەندنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، هەڕەشە لە سەرپێچیکارانی رێنماییە پزیشکییەکان دەکات.

بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، حکوومەتی سلڤادۆر باری نایاسایی و کۆمەڵێک رێکاری تەندروستی و قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندووە.

نایب بوکیلە، سەرۆکی سلڤادۆر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هاتوچۆی پیادەش لە شەقامەکان بەبێ دەمامک، قەدەغە دەکرێت.

نایب بوکیلە هەڕەشەی بەندکردن بۆ ماوەی 30 رۆژ و سەندنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە سەرپێچیکارانی رێنماییە تەندروستییەکان و قەدەغەی هاتوچۆ، کردووە.

بەپێی بڕیاری باری نائاسایی، کە کۆنگرێسی سلڤادۆر پەسەندی کردووە، لە هەر خێزانێک تەنیا یەک کەس دەتوانێ بۆ کڕینی پیداویستییەکان، بچێتە دەرەوە.

تا ئێستا 137 کەس لە سلڤادۆر تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، شەش کەس گیانیان لەدەست داوە.







باسنيوز
Top