چین هاوكاریی پزیشكی زیاتری گەیاندە ئەوروپا

چین هاوكاریی پزیشكی زیاتری گەیاندە ئەوروپا
لە بەردەوامی هاوكارییەكانی چین بۆ ئەو وڵاتانەی ئەوروپا كە كۆرۆنا باڵی بەسەردا كێشاوە، جارێکی دیکە فرۆکەیەکی کارگۆی چینی 113 تۆن کەلوپەلی پزیشکی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای گەیاندە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.

تەنیا لە 10 رۆژی رابردوودا حکومەتی ئیسپانیا 253 تۆن دەرمان و پێداویستی خۆپارێزی لە دەرەوە وەرگرتووە.

لە ئیسپانیا نزیکەی 17 ھەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 166 ھەزار حاڵەتی تووشبوونیش بە پەتاكە نۆماركراون.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتالیا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا یەکێتی ئەوروپا دەرگای هاوكاری بەسەر ئەو ولاتانەدا داخست. چین و روسیا ھاوکاری تەندروستیان بۆ ناردن.










K24
Top