چین دەرگای قوتابخانەکانی پایتەخت دەکاتەوە

چین دەرگای قوتابخانەکانی پایتەخت دەکاتەوە
حکوومەتی کۆماری میللیی چین دەرگای قوتابخانەکان لە پەککینی پایتەختی وڵاتەکەیدا دەکاتەوە، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە داخرابوون.

شارەوانیی شاری پەککین رایگەیاندووە، دەرگای قوتابخانە ناوەندییەکان لە رۆژی 27-4-2020 دەکرێنەوە و دەست دەکرێتەوە بە پرۆسەی خوێندن تێیاندا.

شارەوانیی پەککین هەروەها رایگەیاندووە، لە رۆژی 11-5-2020، دەرگای قوتابخانە ئامادەییەکان دەکرێنەوە.

پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا یەک ملیۆن و 793 هەزار و 480 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، 109 هەزار و 958 کەس گیانیان لەدەست داوە.













باسنيوز


Top