گیتس بەهۆی کۆرۆناوە هۆشداریی دەداتە سەرکردەکانی جیهان

 گیتس بەهۆی کۆرۆناوە هۆشداریی دەداتە سەرکردەکانی جیهان


دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هۆشداریی دەداتە سەرکردەکانی جیهان.

بیل گیتس، دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە وتارێکدا، کە لە رۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە، کۆرۆنا هیچ سنوورێک ناناسێ، بە نەمانی کۆرۆنا لە وڵاتێک، مانای ئەوە نییە ئەو وڵاتە بەسەر ئەو پەتایەدا سەرکەوت.

بیل گیتس هۆشداریی داوەتە سەرکردەکانی جیهان و داوای لێکردوون بە هاوبەشی کار بۆ لەناوبردنی ئەو پەتایە بکەن، چونکە ئەگەر لە وڵاتانی پێشکەوتوو و دەوڵەمەندیش لەناو ببرێت، ئەوا بەهۆی بڵاوبوونەوەی لە وڵاتە هەژارەکاندا، مەترسییەکە لەسەر هەموو وڵاتانی جیهان دەمێنێت.

پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا یەک ملیۆن و 782 هەزار و 745 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، 109 هەزار و 191 کەس گیانیان لەدەست داوە.



باسينوز




Top