شای سعودیە هاتوچۆ تا کاتێکی نادیار قەدەغە دەکات

 شای سعودیە هاتوچۆ تا کاتێکی نادیار قەدەغە دەکات


شای شانشینی عەرەبیی سعودیە هاتوچۆ لە وڵاتەکەیدا تا کاتێکی نادیار، قەدەغە دەکات.

پێشتر بە فەرمانی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە و بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا، لە رۆژی 23-3-2020ـەوە تا 12-4-2020 هاتوچۆ لە هەموو شارەکانی سعودیە، قەدەغە کرابوو.

بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز بڕیارێکی شاهانەی داوە و تێیدا بە هەمان هۆکار، قەدەغەی هاتوچۆی تا کاتێکی نادیار، داوە.

تا ئێستا چوار هەزار و 33 کەس لە سعودیە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 52 کەس گیانیان لەدەست داوە.





باسنيوز

Top