لە تورکیا 95 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تووشبووان و مردووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند و گوتی "لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 33 هەزار و 170 پشکنین ئەنجامدراون، پێنج هەزار و 138 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 95 کەسیش مردوون".
ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا بووە 1101 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 52 هەزار و 167 بەرزبووەوە.
هەروەها لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 542 تووشبوو چاکبوونەتەوە، بە گشتی تاوەکو ئێستا 2945 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا رۆژی 11ی ئادار راگەیێنرا.
رووداو
