ترەمپ: ئەگەر رێگەی سویدمان بگرتبایەبەر دوو ملیۆن ئەمریکی بە کۆرۆنا دەمردن

ترەمپ: ئەگەر رێگەی سویدمان بگرتبایەبەر دوو ملیۆن ئەمریکی بە کۆرۆنا دەمردن
سەرۆکی ئەمریکا رەخنە لە رێوشوێنەکانی شانشینی سوید لە دژی پەتای کۆرۆنا دەگرێت و رایدەگەیەنێت، ئەگەر وەک ئەو وڵاتە هەمان رێکاریان بگرتبایەبەر، ئەوا دوو ملیۆن ئەمریکی دەمردن.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی راگەیاندووە، لە سەرەتادا بەریتانیا ویستی هەمان رێگەی سوید بگرێتە بەر، بەڵام بووە هۆی خراپتربوونی رەوشەکە لە بەریتانیا و کاتێکی زۆریان لەدەست دا.

دۆناڵد ترەمپ بە ئاماژەکردن بەوەی ژمارەی مردووان بە پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا لەنێوان 55 تا 75 هەزار دەبێ، رایگەیاندووە، ئەگەر هەمان رێچکەی سودیدیان بگرتبایە بەر، ئەوا دوو ملیۆن ئەمریکی دەمردن.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان بە زوویی چەندین رێکاریان بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا گرتووەتە بەر، بەپێچەوانەی سوید، کە دەستکاریی هیچ جوولەیەکی ژیانی ئاسایی نەکرد.

ئەو لێدوانەی ترەمپ لە کاتێک دایە، کە لە ئەمریکا 505 هەزار و 931 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 18 هەزار و 817 کەس گیانیان لەدەست داوە، بەڵام لە سوید نۆ هەزار و 685 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 870 کەس گیانیان لەدەست داوە.










باسنيوز


Top