پەکەکە نێوانی ئێران و تورکیا ئاڵۆز دەکات
لە ماوەکانی رابردوو و دوای تەقاندنەوەی بۆڕی غاز و نەوتی نێوان تورکیا - ئێران، پارتی کرێکارانی کوردستان، PKK، بە فەرمی بەرپرسیارێتیی خۆی لەو کردەوەیە راگەیاند.
لەمبارەوە، ئاراس عەبدوڵا چاودێری سیاسی و شارەزای یاسای نێودەوڵەتی، رایگەیاند: "به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م کرده‌وانه ده‌چێته قاڵبی تیرۆر و به ماده‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، هۆکاری تەقاندنەوەی ئەو بۆڕیەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە تورکیا له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩وه به‌دوای به‌دیلی غازی ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێت له‌به‌ر دوو هۆکار، یه‌که‌میان، گرانیی غازی ئێران و دووه‌میان ترس له ئابڵۆقه‌ی ئابووریی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێرانە که ئه‌مه‌ش تورکیا له غاز بێبەش دەکات".
گوتیشی: "ئه‌وە وای کرد کە لە ماوەی رابردوودا ئه‌ردۆغان سەرکۆماری تورکیا خۆی سه‌ردانی ئێران بکات و داوای که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی غاز بکات، کە پێشتر بە رێککەوتنێک لە نێوان هەردوولا دیاری کرابوو، به‌ڵام ئێران ئه‌م داوایه‌ی ره‌ت کرده‌وه، ئه‌وه‌ش تورکیای نیگه‌ران کرد و هه‌ر زوو به‌دیلی غازی ئێرانی دۆزییه‌وه و به نرخێکی زۆر که‌متر کە ئه‌ویش غازی رووسیا و ئازرباینجانه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئێران خه‌ونی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بازاڕی غازی تورکیا له‌ده‌ست بدات و نیگه‌ران و تووڕە بێت لەوەی تورکیا پابەندی رێککەوتن نەبووە، لەبەر ئەوە پێده‌چێت ئێران له رێگای پهکهکهوە له تۆڵه گه‌ڕابێت و ئه‌م بۆریه ته‌قێندرایه‌وه به مه‌به‌ستی زیانگه‌یاندن به تورکیا و به‌رپرسیارێتیی نه‌پاراستنی بۆرییه‌کانیش بخاته ئه‌ستۆی تورکیا، یان بیکاته بیانوویه‌ک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی گرێبه‌ستی نه‌وت غاز له‌گه‌ڵ تورکیا، کە ئێستا قسەی لەسەر دەکرێت لە ناوەندە میدیاییەکانی ئێران و بەهۆی ئەو کردەوەیەوە نێوانی تورکیا و ئێران بەرەو ئاڵۆزی چووە".
ئەو چاودێرە، ئاماژەی بەوەش دا: "راستە په‌که‌که بهرپرسیاێتیی ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی خستووەتە ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڵام رای گەیاند کە ئامانجی تهقاندنهوهکەی بۆڕی نه‌وت و غاز نه‌بووه و ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه له‌ناو خاکی تورکیا گورزێک له سوپای تورکیا بده‌ن له‌ڕێگای کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژییەوە که وەکوو گوتیان له‌لایه‌ن گه‌ریلایه‌کیان به‌ناوی (روشان ئاشکارا) که خه‌ڵکی ناوچه‌ی سرتی باشووری تورکیایه ئه‌نجام دراوه، که بۆته هۆی کوژرانی زیاتر له‌٣٠ سه‌رباز و تێکشاندنی ٥ زریپۆش، بەڵام له‌به‌ر نزیکیی شوێنی کرده‌وه خۆکوژیه‌که له بۆری گواستنه‌وی غاز بووەته هۆی ته‌قاندنه‌وی بۆریه‌که، ئەوەش بۆ ئەوەش ئێران لەو گومانە دوور بخەنەوە کە رایسپاردبن بە تەقاندنەوەی ئەو بۆڕیە".
گوتیشی: "دوای ئەو کردەوەیە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران بەرەو ئاڵۆزی چووە".
باس‌نیوز
