له‌ ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 152 هه‌زار و 446 كه‌س

له‌ ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 152 هه‌زار و 446 كه‌س
ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 152 هه‌زار كه‌س تووشى په‌تاكه‌ بوونه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا تا ئێستا (پێنجشه‌ممه‌ 9/4/2020)، له‌ ئیسپانیا پێنج هه‌زار و 756 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوونه‌، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ گه‌یشته‌ 152 هه‌زار و 446 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 683 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌، گه‌یشته‌ 15 هه‌زار و 238 كه‌س.

هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 52 هه‌زار و 165 كه‌س له‌ په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.











باسنيوز




Top