نیۆیۆرك ژمارەی پێوانەیی لە مردن بەهۆی كۆرۆنا تۆمار دەكات
ئەندریۆ كۆمۆ، حاكمی نیۆیۆرك رایگەیاند، تا ئێستا كۆی ژمارەی مردووان بەهۆی كۆرۆنا لە ویلایەتەكەیان بۆ 6 هەزار و 268 كەس بەرز بووەتەوە.
كۆمۆ گوتیشی: ئەوانەی تا ئێستا لە نیۆیۆرك بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان زۆر لە ژمارەی قوربانیانی رووداوی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 زیاترە، كە بەهۆیەوە 2 هەزار و 753 كەس گیانیان لەدەستدابوو.
K24
