له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 400 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 400 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا 400 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ زیاتر له‌ 12 هه‌زار و 900 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا (چوارشه‌ممه‌ 8/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 402 هه‌زار و 383 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 12 هه‌زار و 934 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 22 هه‌زار و 296 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.











باسنيوز
Top