توركیا ئەمڕۆ گەورەترین ئاماری كۆرۆنای راگەیاند
فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی توركیا لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردن بەهۆی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان تۆماركراون، بەمەش كۆی تووشبووان بۆ 27 هەزار و 69 كەس بەرز بووەوە.
ئەم ژمارەیەش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە توركیا تا ئێستا گەورەترین ئامارە كە لەو وڵاتە تۆماركرابێت و شەپۆلی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە زۆر بەخێرایی باڵ بەسەر توركیادا دەكێشێت.
هاوكات قوجە راشیگەیاند، تا ئێستا زۆرترین ژمارەی مردن بەهۆی پەتاكە لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە وڵاتەكەی تۆماركراوە، كە ژمارەیان 79 كەس بوو، وەك ئاماژەشی پێدا، تا ئێستا كۆی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان گەیشتووەتە 574 كەس.
هەروەها گوتیشی: تا ئێستا هەزار و 42 حاڵەت بە یەكجاری لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.
K24
