ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس

 ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس


یەک ملیۆن و 202 هەزار و 730 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5-4-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان هەیە بریتین لە؛

- ئەمریکا، 312 هەزار و 245 کەس

- ئیتاڵیا، 124 هەزار و 884 کەس.

- ئیسپانیا 126 هەزار و 168 کەس.

- چین 81 هەزار و 669 کەسە.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، زۆرترین ژمارەی مردووان لەم وڵاتانەیە؛

- چین، سێ هەزار و 329 کەس.

- ئەمریکا، هەشت هەزار و 513 کەس.

- ئیسپانیا، 11 هەزار و 947 کەس.

- ئیتاڵیا، 15 هەزار و 395 کەس.

- ئێران، سێ هەزار و 452 کەس.

- بەریتانیا، چوار هەزار و 313 کەس.

- فەرەنسا، حەوت هەزار و 560 کەس.

- بەلجیکا، هەزار و 283 کەس.

- هۆڵەندا، هەزار و 651 کەس.

- ئەڵمانیا، هەزار و 446 کەس.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.

ئاماری راستەوخۆی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا





باسنيوز
Top