لە تورکیا نزیکەی 16 هەزار کەس لە بەشەنێوخۆییەکاندا کەرەنتینکراون

لە تورکیا نزیکەی 16 هەزار کەس لە بەشەنێوخۆییەکاندا کەرەنتینکراون
وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا رایگەیاند، 15 هەزار و 756 کەس لە بەشەنێوخۆییە جۆراوجۆرەکاندا کەرەنتینکراون.

تورکیا لە 11ی ئاداردا یەکەم تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووان و مردووان بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەدا لە زیادبووندایە.

هاوکات تورکیا رێوشوێنی دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووەتەبەر و بە چەند قۆناخێک ئەو هاووڵاتییانەی کەرەنتینکردن کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەوە یاخود بەرکەوتەی ئەوان بوون.

محەممەد موحەرەم قەسابئۆغڵو، وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا رایگەیاند: "ئێستا 15 هەزار و 756 هاووڵاتیمان لە کەرەنتینەدان و دوای تەواوکردنی ماوەی 14 رۆژ ئەگەر پشکنینەکانیان پاک بێت دەگەڕێنرێنەوە ماڵەوە".

قەسابئۆغڵو هەروەها ئاماژەیکرد لە 51 پارێزگادا 78 بەشەنێوخۆیی گەورە تایبەتکراون بەو هاووڵاتییانەی کەرەنتینە دەکرێن.







رووداو
Top