له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته 55 هه‌زار و 743 كه‌س
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ هه‌ینى تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 158 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و 452 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 560 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 55 هه‌زار و 743 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 19 هه‌زار و 736 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، هه‌روه‌ها چوار هه‌زار و 103 كه‌سیش بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره.
هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی کۆرۆنا بوون.
باسنيوز
