سەرۆکی فلیپین فەرمانی کوشتنی سەرپێچیکارانی رێنماییە پزیشکییەکان دەدات

 سەرۆکی فلیپین فەرمانی کوشتنی سەرپێچیکارانی رێنماییە پزیشکییەکان دەدات


سەرۆکی فلیپین فەرمان بە هێزە ئەمنییەکان دەکات تەقە لە هەر کەسێک بکەن، کە پابەندی رێنماییەکان نابێت.

رۆدریگۆ دۆتێرتی، سەرۆکی فلیپین لە لێدوانێکی ڤیدیۆییدا، رایگەیاندووە، پێویستە هەمووان پابەندی رێنماییە پزیشکییەکان بن و لە ماڵەوە دەرنەچن، بۆ ئەوەی پەتای کۆرۆنا لە فلیپین بنبڕ بێت.

رۆدریگۆ دۆتێرتی هەروەها رایگەیاندووە، بارودۆخەکە بەرەو خراپی دەچێ، ”هۆشداریتان پێدەدەم و دەبێ پابەندی رێنماییەکان بن“.

سەرۆکی فلیپین داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە تەقە لەو کەسانە بکەن، کە پابەندی رێنماییەکان نابن و کێشە دەنێنەوە و و بەو کەسانەی رایگەیاندووە، ”تێگەیشتن؟ دەتانکوژم پێش ئەوەی ببنە هۆکاری دەردەسەری بۆ وڵات“.

تا ئێستا دوو هەزار و 311 کەس لە فلیپین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 50 کەس چاک بوونەتەوە و 96 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.




باسنیوز
Top