وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لەبارەی کۆرۆناوە کۆ دەبنەوە

 وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لەبارەی کۆرۆناوە کۆ دەبنەوە


وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا، کۆ دەبنەوە.

یێنس ستولتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی ناتۆ رایگەیاندووە، ئامانجی سەرەکیی ناتۆ رێگریکردنە لەوەی پەتای کۆرۆنا ببێتە هۆکاری دروستبوونی کێشە و قەیرانی ئەمنی.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-4-2020، وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لەڕێی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کۆ ببنەوە و تاوتوێی مەترسییەکان و رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بکەن.










باسنيوز
Top