رووسیا هاوکاری پێشکەش بە ئەمەریکا دەکات

رووسیا هاوکاری پێشکەش بە ئەمەریکا دەکات
وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی سەربازیی رووسی بە پێداویستیی پزیشکییەوە رەوانەی ئەمەریکا کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری، فڕۆکەی ئانتۆنۆڤ- 124 بە ماسکی پزیشکیی و پێداویستیی تایبەت بۆ ئەمەریکا نێردراوە.

رووسیا جیا لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک کە فڕۆکەکە بە هاوکارییەکانەوە نیشان دەدات، هیچ زانیارییەکی زیاتری لەبارەی هاوکارییەکان ئاشکرا نەکرد.

پێشتر، مۆسکۆ، بۆ هاوکاریکردنی ئیتاڵیا، پێداویستی پزیشکیی رەوانە کرد و تیمێکی پزیشکیی تایبەتیشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناردە ئەو وڵاتە.



K24
Top