ترەمپ هەواڵێکی ناخۆش دەداتە ئەمەریکییەکان

ترەمپ هەواڵێکی ناخۆش دەداتە ئەمەریکییەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، دوو ھەفتەی پڕ لە ئازار چاوەڕێی ئەمەریکا دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، لە 24 كاتژمێری رابردوو 865 كەس لە ئەمەریكا بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ھاوكات ترەمپ ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بەڵا ناودەبات و داوا لە ھەموو ئەمەریكییەك دەكات ئامادە بن بۆ چەند رۆژێكی یەكجار سەخت. راشیگەیاند، مانگی نیسان ھەموو كارێك دەكەن بۆ ئەوەی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ بن.

لە ئەمەریکا 188 هەزار و 592 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار هەزار و 55 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.



K24
Top