وەزارەتی بەرگری قەتەر کەوتنەخوارەوەی دو فڕۆکەی جەنگی راگەیاند

وەزارەتی بەرگری قەتەر کەوتنەخوارەوەی دو فڕۆکەی جەنگی راگەیاند
وەزارەتی بەرگری قەتەر رایگەیاند، لەمیانی ئەنجامدانی مەشقی سەربازیدا دو فڕۆكەی جەنگی وڵاتەكەی پێكیانداداوە و كەوتونەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ولاتی قەتەر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "لەكاتی ئەنجامدانی مەشقی سەربازیدا، دو فڕۆكەی جەنگی قەتەر لە ئاسمانی وڵاتەكەدا پێكیانداداوە و لە ئاكامدا كەوتونەتە خوارەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، "لەكاتی رودانی روداوەكەدا هەردو فڕۆكەوانی ناو فڕۆكەكان توانیویانە لە رێگەی بەكارهێنانی پەرەشوتەوە بێنەدەرەوە و ژیانی خۆیان رزگاربكەن".

هاوكات وەزارەتەكە ئامادەنیە لەبارەی شوێنی رودانی روداوەكە و جۆری فڕۆكەكان هیچ رونكردنەوەیەكی زیاتربدات.


خەندان
Top