کۆمکاری عەرەبی: داوا لە ئێران دەکەم ئاراستەی هەڵوێستیان بگۆڕن

 کۆمکاری عەرەبی: داوا لە ئێران دەکەم ئاراستەی هەڵوێستیان بگۆڕن
ئەحمەد ئەبووغەیت، سکرتێری کۆماکاری عەرەبی، وێڕای هۆشداریدان بە زیاتربوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لە ناوچەکە گوتی "داوا لە برایانی ئێرانی دەکەم، وشیار بن و ئاراستەیان بگۆڕن".



سکرتێری کۆمکاری عەرەب دوێنێ هەینی 2019.6.14 پاش دیدار لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژە بە هێرش و تەقاندنەوەی دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە دەریای عومان، ئاشکرای کردووە چەندین زانیاری و ڕاپۆرت لەبارەی ئەو ڕووداوانە لە گۆڕێ دان.



سکرتێری کۆمکاری عەرەبی لەو باوەڕە دایە هیچ وڵاتێکی عەرەبی نایەوێت لەبەردەم کەشتییەکاندا بەربەست بێت و ڕووداوێکی هاوشێوەی ئەوەی دەریای عومان، یان گەرووی هورمز بێتە پێشەوە.



ئەحمەد ئەبووغەیت، گوتیشی: "ئێمە لەو باوەڕە داین دەبێ هەموو شتێک بە ڕوونی ئاشکرا ببێت کە چ وڵاتێک لەو باوەرەوە بەرپرسە."



گوتیشی: "من لەو باوەڕە دام و خاترجەمم دێر یان زوو هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە".



ئەحمەد ئەبووغەیت، ڕوو بە بەرپرسانی ابڵای تاران گوتوویە: "داوام لە برایانی ئێرانی ئەوەیە، وریا بن و ئاراستەی هەڵوێستیان بگۆڕن، چونکە ئێوە خەریکن هەموان بەرەو شەڕێک پەلکێش دەکەن کە، ئەگەر بێت و ڕوو بدات، هیچ کەس و لایەنێک ئاسایشی نابێت".



ڕۆژی پێنجشەممە 2019.6.13 دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە دەریای عومان کرانە ئامانج.



ئەمریکا یەک کاتژمێر دوای ڕووداوەکە ئێرانی بە ئەنجامدەری ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد و بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک ئاشکرای کردووە بەلەمەکانی سوپای پاسداران بۆمبێکی نەتەقیوی لە یەکێک لە کەشتییەکان کەندووەتەوە.



لە بەرانبەردا وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش ئاشکرای کردووە، بەڕای ئێمە و بەبێ هیچ گومانێک ئەو کردەوەیە لەلایەن بەشێکە لە سیستەمی سەربازیی ئێرانەوە ئەنجام دراوە".







باسنيوز
Top