رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی توركیا داخرا
رۆژنامه‌ی (وه‌ته‌ن) له ساڵی 2002 له‌لایه‌ن گرووپی میدیایی (ئه‌ردۆغان ده‌میرئۆره‌ن)ه‌وه دامه‌زرا، بۆ ماوه‌ی 16 ساڵه رۆژانه ئه‌و رۆژنامه ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌رانی و لایه‌نگری ئاكپارتیشی پێوه دیاربوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌هۆكاری داخرانی رۆژنامه‌كه بكرێت، ئه‌مڕۆ دوا ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌رچوو و خوێنه‌رانیشی ئاگادار كرده‌وه كه ئیتر رۆژنامه‌كه ده‌رناچێت.
به‌ڵام ئاماژه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له خوێنه‌رانیان دانه‌بڕێن، درێژه بهماڵپهڕهكهیان ده‌ده‌ن و خوێنه‌ران ده‌توانن له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌وه ئاگاداری نووسین و راپۆتهكانیان بن.
باسنيوز
