ئێران.. مەلاکان لەدژی حەسەن ڕۆحانی گردبوونەوەیەکیان ڕێک خست

 ئێران.. مەلاکان لەدژی حەسەن ڕۆحانی گردبوونەوەیەکیان ڕێک خست
لە گردبوونەوەیەکدا کەلە ناڕەزایی بە "گەندەڵیی ئابووری" لە شاری قۆم ڕێک خرابوو، کۆمەڵێکی بەرچاو لە مەلا و تەڵەبەی قوتابخانە ئایینییەکانی قۆم، لەدژی ڕۆحانی و کابینەکەی دورشمیان داوە.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (تەسنیم) ئەوگردبوونەوە ناڕەزاییە لەژێر ناوی "دادپەروەریی ئابووری" لە قوتابخانەی فەیزیەی قۆم بەڕێوە چوو کە تێیدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە مەلا و تەڵەبە دینییەکان ئامادە بوون و وێڕای دانی دروشم لەدژی دەوڵەت دۆخی ئابووریی ئێران، چەندین دروشمیان لەدژی حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران گوتەوە و دروشمەکان دەربڕی دژایەتی لەگەڵ بۆرکەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بووە.



لە چەند دروشمی دیکە نووسراوە ئەوانەی کە لەگەڵ ئەمریکا و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دانوستانی ئەتۆمییان کردووە، دەبێ بگەڕێنەوە ژێر فەرمانی خامنەیی و لە دروشمێکی دیکەدا هەڕەشە لە ڕۆحانی دەکات کە ئەگەر بێدەنگ نەبێت، چارەنووسی وەک هاشمی ڕەفسەنجانی چاوەڕوانی دەکات.



زۆربەی مەلا و تەڵەبەکانی ناوەندە دینییەکانی قۆم و مەشهەد لایەنگری باڵای توندڕەو و عەلی خامنەیی و لایەنگری سوپای پاسدارانن.



باسنیوز
Top