شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هێرش دەکاتە سەر پەرلەمانی بەریتانی

شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هێرش دەکاتە سەر پەرلەمانی بەریتانی
شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هێرش دەکاتە سەر پەرلەمانی بەریتانی و ژمارەیەک قوربانی هەیە.



پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، رووداوەکە کاتژمێر 7:30 خولەکی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 14/8/2018 رووی داوە و شۆفێرەکەش دەستگیر کراوە، کە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بە پەرلەمانی بەریتانیادا کێشاوە..



هەروەک پۆلیسی بەریتانی رایگەیاندووە، چەند کەسێک، کە لە کاتی هێرشەکەدا بە پێش پەرلەماندا تێپەڕیون، کەوتوونەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکە و بریندار بوون، بەڵام برینەکانیان سووکە.



دوای ئەو رووداوە، پۆلیس وێستگەی شەمەندەفەری وێستمینیستەری لە نزیک پەرلەمان داخستووە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.





باسنیوز
Top