ئه‌كته‌رێكی هۆلیوود له ڕووسیا پۆستێكی باڵای وه‌رگرت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕاگه‌یانراوێكی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی یه‌كێك له پۆسته گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌كته‌ری هۆلیۆد (ستیفن سیگال) له ڕاگهیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: "ئه‌و پۆسته‌ی كه بۆ (ستیفن سیگال) دیاری كراوه ناونیشانه‌كه‌ی بریتییه له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا .
هه‌ر له ڕاگهیانراوهكه هاتووه: "ئامانج له دانانی ئه‌م ئه‌كته‌ره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێتـه‌وه بۆ دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له نێوان ئه‌مریكا و ڕووسیا له بواری هونه‌ری و رۆشنبیری و مرۆیی‌دا.
له مانگی یانزه‌ی ساڵی 2016 (ستیفن سیگال) به فه‌رمی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕووسی له‌لایه‌ن خودی ڤلادیمیر پۆتینی سه‌رۆكی ڕووسیاوە پێدراوە.
باسنيوز
