پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزیسیۆن لە ناوەڕاستی سیئۆڵ خۆی کوشت

پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزیسیۆن لە ناوەڕاستی سیئۆڵ خۆی کوشت
پەرلەمانتارێکی کۆریای باشوور لە شووقەکەیەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و خۆی کوشتووە.

ئاژانسی (یونهاب)ی کۆریای باشوور بڵاوی کردووەتەوە، کە رۆه هۆیچان، پەرلەمانتاری پارتی دادی ئۆپۆزیسیۆن رۆژی دووشەممە 23/7/2018 لە شووقەکەیدا، کە لە نهۆمی 17ـی باڵەخانەیەکدا بووە لە شاری سیئۆڵی پایتەخت، خۆی خستووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

خۆ کوشتنی رۆه هۆیچان، کە لە ساڵی 1956 لەدایک بووە، دوای ئەوە دێت، کە بە تۆمەتی وەرگرتنی 50 ملیۆن وەنی کۆریای باکوور (نزیکەی 44 هەزار دۆلار)، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.








باسنيوز
Top