ترەمپ: بەتەواوەتی پپشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەین

 ترەمپ: بەتەواوەتی پپشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەین
سەرکۆماری ئەمریکا دەڵێت کاتێک وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هاتە دەرەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان فراوانتر بوون و ڕای دەگەیەنین کە ئەمریکا سەداسەد پشتیوانی خەڵکی ئێرانە.



دۆناڵد ترەمپ، دوێنێ دووشەممە 2018/7/16 پاش دیداری لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی خۆی، لە لێدوانێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "فۆکس" گوتی: "لەوانەیە مانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە قازانجی ڕووسیایە و بۆ هەندێ وڵاتی دیکەش کە لەگەڵ ئێران هاوکاریی بازرگانییان هەیە، بە قازانجە، بەڵام بۆ ئەمریکا و لە ئەنجامدا هەموو جیهان باش نییە".



ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد: "دۆخی ئابووری لە ئێران شپرزەیە، شۆڕش لە زۆر شار سەری هەڵداوە، هەڵاوسانی ئابووری ڕووی لە زیادبوونە، ئێمە جیا لە خودی دەسەڵات نامانەوێ زیان بە هیچ هاووڵاتییەک بگەیەنین و ئێمە سەداسەد پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەین".



سەرکۆماری ئەمریکا گوتیشی: "ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییانەی لە ئێران ڕوویان داوە، بێگومان بەرین و فراوانتر دەبن و ئەمەش لەو کاتەوە سەری هەڵداوە کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هاتە دەرەوە".




باسنيوز
Top