پوتن تۆپه‌كه ده‌خاته گۆڕه‌پانی تره‌مپ
له‌كاتی پێدانی تۆپه‌كه، پوتن گوتی: "له سووریا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئێمه‌یه، به‌ڵام به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌و تۆپه‌ت به دیاری پێده‌ده‌م، ئێستا تۆپه‌كه له یاریگای تۆیه و مۆندیالی 2026یش له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "به‌ڵێ، هه‌وڵده‌ده‌ین كارێكی هاوشێوه‌ی ئێوه بكه‌ین، تۆپه‌كه وه‌رده‌گرم و ده‌یده‌مه كوڕه‌كه‌م"، دواتریش تۆپه‌كه بۆ میلانیا هه‌ڵدا، كه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه دانیشتبوو.
هه‌موو مۆندیالێك تۆپێكی تایبه‌ت درووست ده‌كرێت، بۆ مۆندیالی 2018ی رووسیاش، كۆمپانیای ئه‌دیداس تۆپێكی به‌ناوی (تێلستار) درووست كرد، كه بۆ یه‌كه‌مجار ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی تێدا دانرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تۆپه‌كه هێلی گۆڵ ببه‌زێنێت، نیشانی بدات و داوه‌ری لێ ئاگادار بكاته‌وه.
به گوێره‌ی پرۆتۆكۆلی سیاسی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر دیارییه‌ك بدرێته به‌رپرسانی فه‌رمی ئه‌و وڵاته، ده‌بێته له مۆزه‌خانه تایبه‌ت دابندرێت و ده‌بێته موڵكی حكوومه‌ت، به پیدانی تۆپه‌كه‌ش به كوڕه‌كه‌ی، تره‌مپ پرۆتۆكۆلێكی دیكه پێشێل ده‌كات.
K24 -
