لە سیستان و بەلووچستانی ئێران سێ پاسدارا کوژران
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو لە سنووری شاری سنووریی "میرجاوە"ی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، هێرشتان کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپای قودس و لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون سێ چەکداری سوپا کوژراون و چەندین چەکداری دیکەش بریندار بوون.
هەتا ئێستا هیچکام لە پارت و حزبەکانی بەلووچستان بەرپرسیارێتیی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونەیان نەگرتووەتەوە ئەستۆ.
چەند هەفتەی ڕابردووش بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و هێزێکی چەکدار لە سنووری شاری "زابول" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دوو چەکداری هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ماوەی زیاتر لە یەک دەیەی ڕابردوودا پرسی میللی و مەزهەبی لە پارێزگای سوننە نشینی سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و چەند پارت و حزبی میللی و مەزهەبی لەدژی حکوومەتی ئێران دامەزراون و کە هەندێکیان چەکدارن و هەتا ئێستا بە دەیان حاڵەتی شەڕ و تێکەهەڵچوون لە نێوان ئەو لایەنانە و هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕووی داوە و بە سەدان کەس لە هەردوولا کوژراون.
باسنیوز
