ترامب: پەنابەرانن هۆکاری هەموو تاوانەکانن

ترامب:   پەنابەرانن هۆکاری هەموو تاوانەکانن
سەرۆکی ئەمریکا لێدوانێکی توند لە دژی پەنابەرانەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، ”ئەوانە داگیرکارن“.



دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئیدارەی ئەمریکا ناتوانێ رێگا بدات پەنابەرانی نایاسایی ”وڵاتەکەمان داگیر بکەن“.



دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە هەر پەنابەرێکی نایاسایی رووی لە ئەمریکا کرد، بنێردرێتەوە شوێنەکەی خۆی بەبێ بڕیاری دادوەر و دادگا.



سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە پەنابەرانی نایاسایی هۆکارەکانی هەموو تاوانەکانی ئەمریکان و بە گەڕاندنەوەی خێرایشیان بۆ وڵاتەکانیان و توندوتۆڵکردنی سنوورەکانیان، ”تاوان لە ئەمریکا روو نادات“.




باسنیوز
Top