جۆرج بۆشی باوک گەیاندرایە نەخۆشخانە
ئەمرۆ چوارشەممە 19/4/2017، جیم مەکگراس، گوتەبێژی جۆرج بۆشی باوک، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمەریکا، رایگەیاند کە جۆرج بۆش، بە مەبەستی پشکنینی تەواو بۆ ڕەوشی تەندروستی کە ھەندێک جار تێک دەچێت، گەیاندراوەتە نەخۆشخانە.
جۆرج بۆشی باوک، 41ەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو کە لە ساڵی 1989 تا ساڵی 1993 لەسەر دەسەڵات بوو، ئێستا تەمەنی 92 ساڵە، ھەروەھا جۆرج بوشی کوڕیشی توانی ببێت بە 43ھەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا و لە ساڵەکانی 2001 تا 2009 لەسەر دەسەڵات بوو.
پزیشکان و چاوەدێرانی پزیشکی رایەنگەیاندووە، کە ئێستا ڕەوشی تەندروستیی جۆرج بۆشی باوک بەرەو باشبوونەوە دەڕوا و جێگەی ھیچ نیگەرانییەک نییە.
باسنيوز
