ئه‌مریكا دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكوور یه‌كه‌م بڕیاری سه‌ربازی ده‌ركرد
هوانگ، كه له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی كۆریای باشووریشه به وه‌كاله‌ت، له كاتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌گه‌ڵ "مایك پێنس" جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گووتی" له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌مان رێككه‌وتووین، تا كۆریای باشوور و ئه‌مریكا، هاوشانی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكوور ساز و ئاماده‌بین، بۆیه بڕیارمانداوه سیستمی به‌رگری "ساد" كه سیستمێكی قه‌ڵغانیی ئه‌مریكی پێشكه‌وتووی دژه مووشه‌كه بڵاوبكه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها مایك پێنس له كاتی سه‌ردانی بۆ ناوچه‌ی له چه‌كداماڵراوی نێوان هه‌ر دوو كۆریا رایگه‌یاند" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هیچ بژاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرۆگرامه ئه‌تۆمی و بالیستییه‌كه كۆریای باكوور به دوور نازانێت".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا چووه ئه‌و گونده‌ی كه ساڵی 1953 رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی له نێوان هه‌ر دوو كۆریا تێدا واژۆكراو گووتی" واشنتۆن ده‌یه‌وێت ئاسایش به‌رقه‌راربێت، ئه‌ویش به رێگای دانووستاندن، به‌ڵام هه‌موو بژاره‌كان له‌سه‌ر مێزه‌كه كراوه‌ن و ئێمه له ته‌نیشت كۆریای باشوور ده‌وه‌ستێن".
ئێستا مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆریای باشوور و سه‌ردانه‌كه‌شی هاوكاتی جوڵه‌ی گهشتیگهلیی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی و نمایشه سه‌ربازییه‌كانی كۆریای باكووره.
K24
