780 منداڵی ئاڵووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران تۆماركراون
حوسێن ئه‌سه‌دی بیگی به ئاژانسی ئیسنای ئێرانی راگه‌یاند "ئه‌و منداڵانه‌ی ئاڵووده‌ی به ماده‌ی هۆشبه‌ر له دایك ده‌بن، یان له ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن دایك و باوكیان ماده‌ی هۆشبه‌ر یان ده‌رمانی وازهێنان له‌م ماده‌ییه پێیان ده‌درێت، یان خۆیان ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار ده‌هێنن، به منداڵانی ژه‌هراوی به ماده‌ی هۆشبه‌ر به ناو ده‌كرێن".
گوتیشی 392 كه‌س له‌و منداڵانه كچن و 388 دیكه‌شی كوڕن و زیاتر له نیوه‌شیان ـ 384 منداڵ ـ ئاڵووده به ماده‌ی هۆشبه‌ر له دایكبوونه.
به‌ڵام ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانه ئاشكرا نه‌كردووه كه ئاڵووده‌ن به ماده‌ی هۆشبه‌ر.
سه‌رۆكی فریاكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران له دریژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی 281 منداڵ به بڕیاری ده‌زگای دادوه‌ری راده‌ستی توانابه‌خشی ژیان كراون و 450 منداڵ راده‌ستی خێزانه‌كانیان كراون و سه‌رپه‌رشتی 36 منداڵیش به‌هۆی له‌بارنه‌بوونی دایك و باوكیان به كه‌سوكاریان دراوه و 13 منداڵیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌سه‌دی بیگی هه‌روه‌ها گووتی له چوار پارێزگای تاران، كرمان، كرماشان و خوراسانی باشوور زۆرترین منداڵی ئاڵووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ن، كه ته‌نیا له كرماشان چۆنییه‌تی ئاڵووده بوونی 77 منداڵ ئاشكرا بووه و 60% به‌هۆی مێتادۆن (ده‌رمانی وازهێنان له ماده‌ی هۆشبه‌ر) بووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، پێشی به فرۆشتنی منداڵانی ئاڵووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی دژین و له ئێران به "كارتۆنی خه‌و" ناسراون.

K24 -