روسیا: فرۆكه‌كانی سوریا له‌ئیدلیب كۆگای چه‌كی كیمایی گروپه چه‌كداره‌كانیان بۆردومانكردووه
ئیغۆر كۆناشینكۆف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئامێرهچاودێرییهكانی ئاسمانی ڕوسیا هێزهئاسمانییهكان-ی سوریا له‌نێوان كاتژمێر11:30 بۆ12:00 ی نیوه‌ڕۆی دوێنێ له خان شیخۆن بۆردومانیان كردووه.
وتیشی"هێزی ئاسمانی سوریا كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی جبه‌خانه‌ی تیرۆریستان-یان له ڕۆژهه‌ڵای شارۆچكه‌ی خان شێخۆن له پارێزگای ئیدلیب بۆردومان كردووه".
به‌وته‌ی ئه‌و، له ناو ئه‌و كۆگایه‌دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌بووه‌و كارگه‌یه‌كی ناوخۆیی دروستكردنی بۆمبی به مادده‌ی ژه‌هراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
كۆناشینكوف ئاماژهیبهوهكردووه، له‌ناو ئه‌و كۆگایه‌دا جبه‌خانه‌ی چه‌كی كیماییش هه‌بووه كه له‌عێراقه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
خه‌ندان
