ئێران دەریای سوور مینڕێژ دەکات

 ئێران دەریای سوور مینڕێژ دەکات
سوپای پاسدارانی ئێران، لەکاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی یەمەن، لە ڕگەی حووسییەکانەوە، خۆیان گەیاندوەتە دەریای سوور و مینڕێژیان کردوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 4/4/2017 پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە کە بە گوێرەی ھەواڵێکی سکای نیوز، سەرچاوە سەربازییەکانی یەمەن، ئەوەیان زانیوە کە شارەزایانی سوپای پاسداران، ‌لەکاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی یەمەن لە دەریای سوورەوە بەنھێنی چوونەتە حودەیدەی ژێر دەستی حوسییەکان.

سوپای پاسداران، لەو ڕێگەوە ‌ دەریای سووریان بە مینی دەریایی و بەلەمە دەریاییەکان مینڕێژ کردووە، بۆ ئەوەی لە داھاتوو ھێرش بکەنە سەر ئامانجەکانیان.








باسنيوز
Top