شه‌ڕڤانان شه‌ش كیلۆمه‌تر له فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بقه دوورن
به‌پێی ماڵپه‌ری فه‌رمی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كاتژمێر 8:00 به‌یانی ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ی باكوری به‌نداوه‌كه شه‌ڕ له نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستان داعش ده‌ستپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه و چه‌كی قورس تێیدا به‌كارده‌هێنرێت و پێنج تیرۆریستی داعش كوژراون و به ده‌یانی دیكه بریندار بوون و 10 تیرۆریستیش به‌دیلگیراون.
هه‌روه‌ها له میحوه‌ری رۆژئاوای شاری ته‌بقه پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بقه به‌رده‌وامه و شه‌ش كیلۆمه‌تر له
به‌نداوی فورات دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوه له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی دوای به‌نداوی عالی له میسر و گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان رژێمی به‌عسی سوریا و یه‌كیِتی سوڤییه‌تی پێشوو بووه.
به‌نداوی فورات نزیك كه‌لای جه‌عبه‌ر 55 كیلۆمه‌تر له رۆژئاواوه له ره‌قه دووره و 150 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاته‌وه له شاری حه‌له‌ب دووره .
به‌نداوی فورات
دروستكردنی به‌نداوه‌كه له ساڵی 1970 ده‌ستیپێكرد و له ساڵی 1978 كوتایی هات درێژی به‌نداوه‌كه 4.5 كیل‌ومه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی 60 مه‌تره.
به‌نداوی فورات یه‌كێك له گرنگترین وێستگه‌ی كاره‌بایه له سوریا و درێژی ده‌ریاچه‌كه 80 كیل‌ومه‌تره و پانیه‌كه‌ی هه‌شت كیلۆمه‌تره.
xandan -
