یوڤێنتۆس به‌ربه‌سته سه‌خته‌كه‌ی تێپه‌ڕاند
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19 ئاداری 2017، یانه‌ی یوڤێنتۆس له یاریگه‌ی (لویجی فیراریس) رووبه‌ڕووی سامپدۆریا بووه‌وه، له خوله‌كی 7 خوان كوادرادۆی كۆلۆمبی یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، یارییه‌كه‌ش تاكۆتایی به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
یوڤێنتۆس كۆی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی سێریا ئه‌ی بۆ 73 خاڵ زیاد كرد، یانه‌ی سامپدۆریاش به 41 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی نۆیه‌م مایه‌وه.
k24 -
