مووسڵ.. چەند سەرکردەیەکی داعش کوژران

 مووسڵ.. چەند سەرکردەیەکی داعش کوژران
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە دوێنێ دووشەممە، چەند سەرکردەیەکی داعش لە بەری ڕاستی مووسڵ، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانی عێراقەوە، کرانە ئامانج و کوژران.

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 14/3/2017 بڵاوی کردوەتەوە: "بەپێی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، کاتژمێر 3ی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 13/3/2017، سەرکردەی سەربازیی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش، بەناوی مەحموود فەتحی حەسەن ئەلجبووری، ڕێکخەری کاروباری سەربازیی ئەو گرووپە لە مووسڵ، کە خەڵکی شارەدێی زوممارە،‌ لەگەڵ یاریدەرەکەی بەناوی ئەحمەد عەبدولڵا نەواف عەبدولرەحمان، ناسراو بە دەشو ئەلجبووری، لەگەڵیاندا ئەبو ئەنەس ئەلجبووری، بەرپرسی ھێرشە خۆکوژییەکان، کوژراون".

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئەو تیرۆریستانە، لە ھێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانیی عێراق، لە بەری ڕاستی شاری مووسڵ، لە نێو خانوویەک لە مووسڵ ئەلجدیدە، کراونەتە ئامانج و کوژراون".






باسنيوز
Top