كۆشكی سپی پێشنیارده‌كات بودجه‌ی پنتاگۆن زیاتر بكرێت و بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كه‌مبكرێته‌وه
رۆیته‌رز له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی به‌رپرسی ئاگاداره‌وه له پێشنیاره‌كه بڵاویكردۆته‌وه، كۆشكی سپی ئه مرۆ ڕه‌شنووسی بودجه‌كه ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌ته فیدراڵییه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌ڕه‌شنووسه‌كه‌دا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێشنیاری كردووه بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی زیاتر بكرێت و بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای پاراستنی ژینگه و چه‌ند پرۆگرامێكی دیكه‌ی نابهرگریی كه‌مبكرێته‌وه.
یه‌كێك له به‌رپرسه‌كان رایگه‌یاندووه داواكه‌ی تره‌مپ بۆ زیاتركردنی بودجه‌ی پنتاگۆن ته‌رخانكردنی پاره‌ی زیاتره بۆ دروستكردنی كه‌شتی و فرۆكه‌ی جه‌نگی و دامه‌زراندنی بونێكی به‌هێزتری ئه‌مریكی له رێگا ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و خاڵه پشكنینه‌كاندا وه‌كو ته‌نگه‌ی هورمز و ده‌ریای باشووری چین.
به‌رپرسی دووه‌م رایگه‌یاندووه، ره‌نگه بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به رێژه‌ی له‌سه‌دا 30 كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌ته‌كه ناچارده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی فراوان كاره‌كانی رێكبخاته‌وه و چه‌ند پرۆگرامێك وه‌لابنێت.
به‌رپرسه‌كان داوایانكردووه ناویان ئاشكرانه‌كرێت چونكه ڕه‌شنووسی بودجه‌كه هێشتا بۆ ڕای گشتی ئاشكرانه‌كراوه.
تره‌مپ رۆژ ی هه‌ینی له‌میانی قسه‌كردنی بۆ چالاكوانانی موحافیزكار بهڵێنیدا له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئه‌ودا سوپای وڵاته‌كه‌ی وا به‌هێز بكات كه له‌مێژوودا ئه‌مریكادا وێنه‌ی نه‌بووبێت.
هه‌ندێك له پسپۆڕانی به‌رگریی پێویستی زیاتركردنی بودجه‌ی پنتاگۆن-یان خستۆته‌ژێر پرسیاره‌وه كه ساڵانه نزیكه‌ی 600 ملیار دۆلاره. به‌ڵام ئه‌مریكا ساڵانه نزیكه‌ی 50 ملیار بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هاو كاری ده‌ره‌كی خه‌رجده‌كات.
هێشتا نازانرێت بری زیاتركردنی بودجه‌ی پنتاگۆن چه‌نده و جۆن زوارتاكی، وته‌بێژی كۆشكی سپی بۆ به‌رێوه‌بردن و بودجه ڕایگه‌یاندووه، كه ڕه‌شنووسی بودجه‌كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاری داهاتوودا ئاشكراده‌كرێت.
ناردنی ڕه‌شنووسی بودجه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان ته‌نها هه‌نگاوێكه له پرۆسه‌یه‌كی درێژدا و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌توانن مشتومڕی بودجه‌كه بكه‌ن و داوای بودجه‌ی زیاتر بكه‌ن و بودجه‌ی كۆتایی پێویسته له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ندبكرێت.
خه‌ندان
