توركیا؛ داوای 95 ساڵ زیندانی بۆ په‌رله‌مانتارێكی پێشووی هه‌ده‌په ده‌كرێت
ئایلا ئاكات ئاتا، له 30 كانونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو له‌كاتی خۆپیشاندانی ناڕازی له‌دژی ده‌ستگیركردنی گولته‌ن كشاناك و فرات ئانلی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی ئامه‌د له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌وشاره ده‌ستگیركرا.
له118 لاپه‌ڕه‌ی دۆسیه‌كه‌ی ئایلا ئاكات، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئامه‌د ئامهدهكراوه، 100 لاپه‌ڕه‌ی له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنی عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه له‌ئیمرالی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی بووه كه ئاكات یه‌كێك له پارێزه‌رانی ئۆجه‌لانه.
داواكاری گشتی ئاماد داوای له‌دادگا كردووه، ئایلا ئاكات 30 بۆ 95 ساڵ زیندانی سزا بدرێت.
هه‌روه‌ها لهدۆسیهكهیدا كۆنگره‌ی ژنانی ئازاد له‌باكوری كوردستان، كهئاكات وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به‌باڵی كه‌جه‌كه ناسێندراوه.
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 17 مانگی رابردوودا تا مانگی ڕابردوو له توركیا، هه‌شت هه‌زار و 432 ئه‌ندامی هه‌ده‌په و ده‌به‌په له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه‌و په‌كه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 360 كه‌سیان، هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په‌و پهرلهمانتارانو هاوسه‌رۆكی شار‌و ناوچه‌و شارۆچكه‌كانن.
به‌پێی دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه له لایه‌ن دادگای ئه‌نقه‌ره‌وه له نیسانی 2009 ئاماده‌كراوه "كه‌جه‌كه باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌یه له توركیا و باكوری كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیار له په‌كه‌كه وه‌رده‌گرن و پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و به زۆره‌ملێ هاوكاری دارایی له بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی توركیا بو په‌كه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه ده‌بێت ده‌ستگیربكرێن".
دوای ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای توركیا، پارتی كومه‌ڵگای دیموكرات (ده‌ته‌په) داخرا و ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ پارتی ئاشتی و دیموكراتی، له 15 تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2012 هه‌ده‌په دامه‌زرا كه له پێنج حیزبی سوشیال چه‌پی پێكهاتووه‌و به‌ده‌په‌ش یه‌كێك بوو له‌و حیزبانه.
دوای ئه‌وه هه‌موو رێكخراوه‌كانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی مه‌ده‌نی نزیك له په‌كه‌كه ده‌ستیان كرد به هه‌ڵمه‌تی "ئێمه هه‌مومان كهجهكهین " و به هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیركران و له ساڵی 2013 و له كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له نێوان حكومه‌ت و ئۆجهلاند ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كۆتایی هات.
دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا له هاوینی ساڵی 2015، توركیا ده‌ستیكرده‌وه به ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه.
xandan -
