چێڵسی تۆڵەی لە ئارسیناڵ کردەوە
لە سەرەتای تایمی یەکەمدا کوڕانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی یارییەکەی زۆر باشیان کرد و لە خولەکی 13دا مارکۆس ئەڵۆنسۆ بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەمی بۆ بلوز کرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا بەهەمان شێوە یانەی چێڵسی ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و لە خولەکی 53دا ئیدین هازارد لە نیوەی یاریگاوە تۆپێکی ڕفاند و چەندین یاریزانی ئارسیناڵی بڕی و تۆڕی گۆڵی پیتەر چیکی هەژاند.
لە خوەکی 84دا سیسک فابریگاس گۆڵی سێیەم کۆتایی بۆ بلوز کرد و لە خولەکی 91دا ئۆلیڤییە جیرۆ تەنها گۆڵی بۆ ئارسیناڵ کرد و یارییەکە لە کۆتاییدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بەیەک گۆڵ لە بەرەژوەندی چێڵسی کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی تۆڵەی یاریی چوونی لە ئارسیناڵ کردەوە، چێڵسی لەکۆی 24 یارییدا 59 خاڵی هەیە و بە شێوەیەکی کاتی بە جیاوازی 12 خاڵ لە پێش رکابەرەکانێوەیەتی، ئارسیناڵ لەکۆی 24 یارییدا 47 خاڵی هەیە بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی سێیەمدایە.
xandan -
